به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتمه بۆستان ئۆنسال ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه و جێگری ئه‌و حیزبه پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌مدواییه له تورکیا شرۆڤه ده‌کات و ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانێتییێک که پارتی داد و گه‌شه و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له هه‌ڵبژاردنی 24ی جووندا پێکه‌وه ئه‌نجامیان دا جگه له‌وه‌ی که گرینگایه‌تیی زۆری بۆ سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا بوو و سوودێکی براوه- براوه‌ی بۆ هه‌ر دوو حیزب به‌دواوه بوو به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی که له‌و ڕێکه‌وته‌دا بۆ ئه‌وان گرینگ بوو ئێستا له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان گرینگایه‌تیی خۆی بۆ هه‌ر دوو حیزب له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانێتیی نێوان AKP و MHP له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا گرینگیی خۆی له‌ده‌ست داوه بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ و گرینگایه‌تیی ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ حیزبه سیاسییه‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه. بوونی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وه‌ک سێهه‌مین حیزبی گه‌وره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ سهرهنجڕاکێشییهکانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست بۆ پارتی داد و گه‌شه له‌پێناو سه‌رکه‌وتن له‌و بازنه هه‌ڵبژاردنه که‌م ده‌کاته‌وه. به واتایێکی دیکه پارتی داد و گه‌شه بۆ گه‌یشتن به ده‌نگی کوردی لایه‌نگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هاوپه‌یمانێتیی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ههڵوهشاندوووه. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له‌مدواییه‌دا له پارتی داد و گه‌شه دروست بوووه به شێوه‌یێکی ڕوون و ئاشکرا باس له هه‌وڵه‌کانی ئه‌و حیزبه ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وه‌ک دووهه‌مین حیزبی گه‌وره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment