به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مال که‌رکووکی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی گه‌رمیانی پارێزگای که‌رکووک له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: نه‌جمه‌ددین که‌ریم ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان پارێزگاری یاسایی‌ی ئه‌و پارێزگایه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌وه ده‌ستنیشان کراوه.
ناوبراو ئه‌م لێدوانانه وه‌کوو وه‌ڵامدانه‌وه به لێدوانی ئاسۆ مامه‌ند سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌رده‌بڕیت که پارتی به دروست کردنی له‌مپه‌ڕ له به‌رده‌م دیاریکردنی پارێزگاری نوێی که‌رکووک تۆمه‌تبار کردبوو.
که‌مال که‌رکووکی گوتیشی: جگه له نه‌جمه‌ددین که‌ریم هیچ که‌سایه‌تییێکی دیکه له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناتوانێت وه‌ک پارێزگاری که‌رکووک ده‌ستنیشان بکرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment