به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حیکمه له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی تشرینی دووهه‌می 2018 له نووسینگه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یان کۆبیش نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووووه‌کان له عێراق کۆ بوونه‌ته‌وه و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق و دوایین ڕووداوه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان خستۆته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که حه‌کیم له‌و دیداره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به ده‌رد و ئازاری گه‌لی عێراق له ڕێگای ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری گشتی، دابین کردنی بژێوی ژیانی ئازاد بۆ هاووڵاتییان و بنبڕ کردنی گه‌نده‌ڵی کردوووه و داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کرد که له‌مباره‌وه ده‌ورێکی کارای هه‌بێت و له بواری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا پاڵپشتی له‌و بابه‌ته بکات.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حیکمه هاوپه‌یوه‌ند به پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له تاکلایه‌نه‌خوازیی واشنتۆن بۆ بڕیاره‌کانی دژ به تاران و ئه‌و کاره‌ی به کارێکی مه‌ترسیدار وه‌سف کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پاشهاتێکی ناله‌باری بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دواوه ده‌بێت و هاوده‌ردی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران ده‌ربڕی بۆ سه‌پاندنی سزا قورسه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌ر ئێران.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ستایشی هه‌ڵوێستی ڕه‌وتی حیکمه‌ی کرد بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی و پشتیوانیی به‌رده‌وام له ناوبراو و ڕێپێوانی ملیۆنان زیاره‌تکاری ئه‌ربه‌عین.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment