د. به‌شیر خه‌لیل: پڕۆژه‌یاسای 2019 كه‌موكوڕیی زۆری تێدایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 که‌موکوڕیی زۆری تێدایه‌ و ڕایێکی گشتی له ‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت به‌ڵام دوای پێكھێنانی لیژنه‌ ھه‌میشه‌یییه‌كان بودجه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌شیر خه‌لیل جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: ڕایێکی گشتی له ‌نێو په‌رله‌مان ھه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق بۆ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موار بكرێته‌وه‌ به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته‌ لیژنه‌ ھه‌میشه‌یییه‌كان دروست بكرێن و پڕۆژه‌یاساكه‌ ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كان بكرێت و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌وان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت چوونكه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ كه‌موكوڕیی زۆری تێدایه‌.

ناوبراو گوتیشی: وه‌ک فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ھه‌مووان تێبینیی زۆریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ ھه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ تێبینییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌كانه‌وه‌ به‌رز بكرێنه‌وه‌، ئینجا په‌رله‌مان بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت.

د. به‌شیر خه‌لیل باسی له‌وه‌ش كرد که‌ حكوومه‌تی ئێستا چاو به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌خشێنێته‌وه‌ چوونكه‌ حكوومه‌تی پێشوو ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ئاماده‌ كردوووه‌ بۆیه‌ سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئێستا له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕابردوو و بێگومان ھه‌ندێک گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت به‌ڵام بۆ پشكی ھه‌رێم پێویستی به‌ رێككه‌وتنی سیاسی ھه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات زه‌حمه‌ته‌ له‌ دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان هه‌ر هه‌شت وه‌زیره‌كان په‌سه‌ند بكرێت به‌ڵام چه‌ند وه‌زیرێک یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و‌ سوێندی یاسایی ده‌خۆن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39313

Your Comment

You are replying to: .
captcha