داوای ئازاد كردنی ده‌میرتاش و ئه‌ندامانی دیكه‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كرێت

بەشی تورکیا- په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌باره‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراوی پارته‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ده‌خوازین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ ئازاد بكرێن كه‌ ته‌نها به‌هۆی سیاسه‌تكردنه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كاندان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لـلی هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ ناوه‌ندی گشتیی حزبه‌كه‌ پرێسكۆنفرانسێكیان رێكخست و تێیدا بوڵدان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌، كه‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار و سه‌رۆک شاره‌وانی له‌ رۆژی چواری تشرینی دووه‌می 2016 ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد پارتێک كه‌ په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی دیموكراسیی ده‌كات و شه‌ش ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.

بوڵدان راشیگه‌یاند، به‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی یاسایی له‌ په‌رله‌مان، سیاسه‌تی دیموكراسی كراوه‌ته‌ ئامانج و وتی: "ده‌بێت هه‌موو هاوڕێیانمان ئازاد بكرێن، ده‌بێت كۆتایی به‌و نایاساییه‌ بهێنرێت. ده‌خوازین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ ئازاد بكرێن كه‌ ته‌نها به‌هۆی سیاسه‌تكردنه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كاندان".

لای خۆیشیه‌وه‌، سه‌زایی ته‌مه‌لـلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌میرتاش و ئه‌ندامانی دیكه‌ی پارته‌كه‌یان به‌هۆی خه‌باتی دیموكراسی و ئاشتییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و وتی "ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌ پاک بكاته‌وه‌، ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ هاوڕێیانمان ئازاد بكرێن".

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39300

Your Comment

You are replying to: .
captcha