کوردپرێس:
په‌كجان له میانى گفتوگۆیێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک رۆژنامه‌نووسى ئابوورى له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا توركیا یه‌كێك ده‌بێت له‌و هه‌شت وڵاته‌ى كه ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یاند پێده‌دات بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران بكات وتى"ئێمه وامان ده‌وێت، رۆژی دووشه‌ممه بۆ هه‌موومان روون ده‌بێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران په‌كجان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قه‌باره‌ی بازرگانیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ساڵی رابردوو ١٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووه و له ماوه‌ی نۆ مانگی ئه‌مساڵیشدا حه‌وت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كه‌رته‌كان.
په‌كجان گوتیشی توركیا هاوسێی سووریا، عێراق و ئێرانه و ناچاره به‌رده‌وامی به بازرگانی بدات له‌گه‌ڵ هاوسێكانی، چاوه‌ڕوانییان له ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه توركیا یه‌كێك بێت له‌و وڵاتانه‌ی له سزاكانی بیبه‌خشێت له میانی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌یسه‌پێنێت كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: "ئێمه رێككه‌وتننامه‌ی وزه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌گه‌ر وزه وه‌ریشنه‌گرین ده‌بێت پاره‌كه بده‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی گازی سروشتیمان نییه و ده‌بێت هاوڵاتییانمان له سه‌رمای زستان بپارێزین، به‌پێی هه‌واڵه سه‌ره‌تاییه‌كان توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له سزاكان ده‌به‌خشرێت،ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌وێت، رۆژی دووشه‌ممه بۆ هه‌موومان روون ده‌بێته‌وه".
بڕیاره له رۆژى دووشه‌ممە 5ی تشرینی دووهەمەوە سزاكانى سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێگه به هه‌شت وڵات ده‌ده‌ن بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن و رۆژى دووشه‌ممه ناوى وڵاته‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
*لە خەندان وەرگیراوە
Your Comment