٣ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٦:٥٤
لە خورماتوو تەقینەوەیێکی گەورە ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوتەی بەرپرسێکی یەکێتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کۆگایێکی چەک و تەقەمەنیی حزبوڵاوی عێراق لە قەزای خورماتوو تەقیوەتەوە و چەند کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە مەلا کەریم، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک بەڕێوبەریەتی پولیسی خورماتوو بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە".

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هەتا ئێستا دوو چەکدای حەشدی شەعبی کوژران و نزیکەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەناو بریندارەکاندا دوو ژن و منداڵێک هەن و باقییەکەی چەکدارانی حەشدی شەعبین و تا ئێستا لەبارەی هۆکار و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە زانیاریی زیاتر لەبەردەستدا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39269

Your Comment

You are replying to: .
captcha