بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە مەلا کەریم، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک بەڕێوبەریەتی پولیسی خورماتوو بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە".
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هەتا ئێستا دوو چەکدای حەشدی شەعبی کوژران و نزیکەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەناو بریندارەکاندا دوو ژن و منداڵێک هەن و باقییەکەی چەکدارانی حەشدی شەعبین و تا ئێستا لەبارەی هۆکار و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە زانیاریی زیاتر لەبەردەستدا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment