بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی تورکیا پاش هەڕەشەی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردەکانی سووریا، چەند ناوچەیێکی ژێر کونترۆڵی کوردەکانیان لە حەفتەی ڕابردوودا تۆپباران کرد. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەو هێزە کوردانەی کە لە شەڕی داعشدا یارمەتیی ئەمریکا دەدەن لەو ناچانەدا بوونیان هەیە.
ئەمریکا بە مەبەستی دابەزاندنی گرژییەکان دەستی کردووە بە دەوریەلێدان لە ناوچە مەرزییەکانی کۆبانێ لە باکووری سووریا.
ئیهام مەجید، کارناسی سووریایی بابەتی کوردەکانی سووریا لەبارەی دەورییەکانی ئەمریکا لە سەر سنووری سووریا و تورکیا دەڵێت ئەو هەوڵەی ئەمریکا لە ڕووی شەرمەزاریەوەیە چوونکە تورکیا لە پێش چاوی ئەریکاوە هێزە کوردەکانی سووریا کە هاوپەیمانی واشنتن دێنە ئەژمار دەکاتە ئامانج.
ئەم کارناسەی بابەتی کوردەکانی سووریا بە هەواڵدەریی شین هۆڤای چینی وتووە: تورکیا مکووڕە لەسەر کردنە ئامانجی کوردەکان لە مەنبج و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەورییەکانی ئەمریکایش بۆ سنووردار کردنی هێرشەکانی تورکیایە.
ناوبراو لەو باوڕەدایە کە گرژییەکان تا کۆتایی ساڵ دادەبەزن و کوردەکان دەتوانن لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا ناوچەکانی ژێر کونتروڵی داعش کونترۆڵ بکەن بەڵام پاش ئەوەش تورکیا جدیتر دەبێت لە هێرش کردن بۆ سەر کوردەکان.
بە وتەی ئیهام مەجید کوردەکان لەم دوو مانگەدا دەتوانن هەوڵی بدەن کە پێوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق چاک بکەنەوە و دانووستانەکانیان دەست پێبکەنەوە چوونکە تەنها ڕێگای ڕێگری کردن لە هەڕەشەی تورکیا جێگیر کردنی هێزە دەوڵەتییەکانی سووریایە لە ناوچەی ژێر کونتروڵی کوردەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment