جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌لاح مسته‌فا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک به‌شێک له‌ عێراق ته‌عامول بکرێت و ده‌شڵێت: هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێویسته‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش کۆتایی نه‌هاتوووه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و گرووپه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هێشتا هیچ ناوچه‌یێکی عێراقی داگیر نه‌کردوووه‌ به‌ڵام له‌ ناو عێراقه‌ و به‌ شێوه‌ی نهێنی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.

فه‌لاح مسته‌فا ڕاشی‌گه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان هێزێکی یاسایین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ هێزه‌کانی عێراق ته‌عامول ناکرێت و داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ ناکرێت و به‌ شێوه‌یێکی گونجاو مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به‌وان نادرێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39264

Your Comment

You are replying to: .
captcha