به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕاپۆرتی فرۆش و داهاتی مانگی تشرینی یه‌که‌می 2018ی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که عێراق له‌و مانگه‌دا 107 ملیۆن و 530 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی كه فرۆشتوویه‌تی 8 ملیار و 55 ملیۆن و 257 هه‌زار دۆلار بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندوووه که عێراق له مانگی ڕابردوودا ڕۆژانه به تێكڕایی 3 ملیۆن و 469 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوووه.
عاسم جیهاد ئه‌وه‌شی خستوووهتهڕوو که به‌های هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت له مانگی ڕابردوودا به تێكڕایی به 74.91 دۆلار فرۆشراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment