به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له میانی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكادا گوتی: "به‌داخه‌وه خول له دوای خول په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان لاوازتر و بێ تواناتر ده‌بێت و ئه‌جێندایێک له پشت لاوازکردن و شکاندنی شکۆی په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه".
ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی گوتیشی: "با سه‌یری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێم بکه‌ین و بزانین چه‌ند پزیشک و چه‌ند ئه‌ندازیاری پێشکه‌وتوو و چه‌ند خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا و چه‌ند یاساناس له په‌رله‌مانی نوێ‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕۆحی کاری په‌رله‌مانیی بریتییه له لیژنه‌کان و ئاماژه‌کان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و لاوازی و کاڵبوونه‌وه ڕۆیشتوووه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو پێی وایه که "پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه کابینه‌ی نۆی هه‌رێمی کوردستان پێک ده‌هێنن نه‌ک له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چوونکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی وه‌ها تێکه‌ڵ بوون و به ئه‌ندازه‌یێک پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت پارتی و یه‌کێتی دوو دیوی دراوێکن".
هه‌ڵه‌دنی باس له‌وه‌ش ده‌كات که داخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به‌و بیانووه بوووه که نابێت پرسی یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرینه و که‌مینه تێبپه‌ڕێندرێت به‌ڵکوو ده‌بێت ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێت و هیواداره پارتی دیموکراتی کوردستان بیر له هه‌ڵه‌ی وه‌ها نه‌کاته‌وه تا ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕه‌هه‌ندێکی نیشتمانی‌یان هه‌یه به‌و ئاقاره‌دا نه‌بات که پێویسته سازان و کۆده‌نگی لایه‌نه‌کانی‌تریشی له‌سه‌ر بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی به زۆرینه تێبپه‌ڕێندرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment