به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی گوتی: نه‌ک هه‌ر له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌ڵكوو ده‌بێت له ڕووی سیاسییه‌وه به‌ره‌نگاری داعش ببینه‌وه چوونكه "ئه‌و ڕێكخراوه له ئێستادا لاواز بوووه و گورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتوووه" به‌ڵام هزری په‌ڕگیر و توندڕه‌وی به شێوازی جۆراوجۆر و گرووپی جیاجیا سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگی سیاسی و دیپلۆماسی زیاتری پێویسته.
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان داوه كه داعشیان تێك‌شكاند و به هاوكاریی هاوپه‌یمانان چه‌ک گه‌یه‌ندرایه كۆبانێ و له سووریاش داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تێكشكێندرا.
ئه‌و قسانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له میانی پانێڵێک بوووه له‌ژێر ناوی (دانانی ستراتێژی بۆ كۆتایی هێنان به داعش سه‌نته‌ری زانیاری ئه‌ورووپی و وڵاتانی كه‌نداو له پراغ) كه له پایته‌ختی وڵاتی چیک به به‌شداریی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازی دیداری ڕێكخراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment