ره‌وشى ئه‌منیى سنوورى سووريا له‌ ژێر كۆنترۆڵدايه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئەمنی عێراق دووپاتي كرده‌وه‌، تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسول، گوتەبێژی سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند: تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا لەلایەن ھێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵ كراون و ئێستا داعش 5 كیلۆمەتر لە دیوی سووریا لە سنوورەكانەوە دوورە.

ناوبرا. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەكنەلۆژیا و كامێرای پێشكەوتوو لەسەر سنوورەكان جێگیركراون و فڕۆكەی بچووكی بێفڕۆكەوانیش بەردەوام لە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێتەوە و چاودێری وردی ھەموو جوڵەیێکی چەكدارانی داعش دەكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە داعش لە سنوورەكانی سووریا كەوتووەتەوە جموجۆڵ و حەشدی شەعبیش باری نائاسایی لەو ناوچانە راگەیاندبوو.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39235

Your Comment

You are replying to: .
captcha