بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسول، گوتەبێژی سهنتهرى راگهياندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند: تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا لەلایەن ھێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵ كراون و ئێستا داعش 5 كیلۆمەتر لە دیوی سووریا لە سنوورەكانەوە دوورە.
ناوبرا. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەكنەلۆژیا و كامێرای پێشكەوتوو لەسەر سنوورەكان جێگیركراون و فڕۆكەی بچووكی بێفڕۆكەوانیش بەردەوام لە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێتەوە و چاودێری وردی ھەموو جوڵەیێکی چەكدارانی داعش دەكرێت.
ماوەی چەند رۆژێكە داعش لە سنوورەكانی سووریا كەوتووەتەوە جموجۆڵ و حەشدی شەعبیش باری نائاسایی لەو ناوچانە راگەیاندبوو.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment