به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌که‌می 2018 كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو و دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له باره‌ی كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و كاریگه‌ریی په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی بۆ ماوه‌یێكی زۆر له‌سه‌ر كاروباری هاووڵاتییان و دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "خولی چواره‌می په‌رله‌مان خولێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به ڕوویێكی واوه چووینه په‌رله‌مان كه بتوانین باشترین پڕۆژه‌یاسا بكه‌ینه یاسا و پێكه‌وه له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان كار بكه‌ین و ده‌سته‌كان چالاک بكه‌ین، هه‌روه‌ها كاروباری ناو په‌رله‌مان رێكبخه‌ینه‌وه، به‌ڵام كاتێک په‌رله‌مان كه‌وته ته‌ڵه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ره‌چه‌یێک نه‌ما و په‌رله‌مان تووشی داخران بوو، به‌وه‌ش زیانی گه‌وره به‌ر په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان كه‌وت، هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 300 پڕۆژه یاسا پێشكه‌ش كراوه و زیاتر له 20 یاسا ده‌ركراوه و یاسای باشیشی تیادایه به‌ڵام له جێگه‌ی ئاواتی خه‌ڵكی كوردستان و خۆشمان وه‌ک په‌رله‌مانتاراندا نه‌بوو".
ناوبراو وتووشیه‌تی: "ئێمه له گفتوگۆی به‌شداری كردنی حكوومه‌تی عێراق نه‌بووینه‌ته‌وه و ماوه‌یێكی‌تری ده‌وێت گفتوگۆكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات، دیاره یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوو هێزی گه‌وره‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا كه تا ئێستاش هێزی سیاسی و سه‌ربازییان هه‌یه و سنووری نفووزی خۆیان هه‌یه بۆیه پێویستی به ژیرییێكی باشتر ده‌كات كه ئه‌زموون له ڕابردوو وه‌ربگرن و له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان كار بكه‌ن و حكوومه‌تێكی به‌هێز دابمه‌زرێنن كه هه‌ردووكیان لێی بپرسنه‌وه و حزبه‌كانی‌تریش به‌شداری پێبكه‌ن."
دلێر ماوه‌تی جه‌ختی کرده‌وه که له هه‌رێمی كوردستان دوو پۆستی گرنگ هه‌یه كه پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و ئێمه ئێستا حزبی دووه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردنین له هه‌رێمی كوردستاندا كه به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ین و ده‌بێت یه‌کێک له‌و دوو پۆسته گرنگه به‌ر یه‌كێتی بكه‌وێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment