حه‌لبووسی له‌سه‌ر وه‌زیره‌ نوێکانی عێراق داوای هه‌ڵوێست له‌ ده‌سته‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری کرد هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر کاندیداکانی کابینه‌ی حکوومه‌تی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕابگه‌یه‌نێت.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی نووسراوێکی فه‌رمی که‌ ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچوووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان نووسراوێکی فه‌رمی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری کردوووه‌ و تیایدا داوای لێکردوووه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا هه‌ڵوێستی خۆی به‌ وردی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ ڕابگه‌یه‌نێت که‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌کانیان پێ دراوه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ فه‌رمییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ‌کاتێکدایه که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زانیاری ئه‌وه‌ بڵاو بوویه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ کاندیده‌کان ئه‌ندامی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراو بوون.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر محه‌مه‌د یه‌عقووبی یه‌کێک له‌ مه‌رجه‌عه‌ ئایینییه‌کانی شیعه‌ی عێراق داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق کرد به‌دواداچوون بکات له‌ ڕابردووی هه‌ندێک له‌ وه‌زیره‌ نوێیه‌کان که‌ تۆمه‌تبارن به‌ تیرۆر و گه‌نده‌ڵی.

شایانی باسه‌؛ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا متمانه‌ی به‌خشییه‌ ١٤ وه‌زیری کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی و تا ئێستاش ٨ وه‌زیری دیکه‌ ماوه‌ متمانه‌یان پێ بدرێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39209

Your Comment

You are replying to: .
captcha