کوردپرێس:
كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەو بارەیەوە رایگەیاند: تائێستا پارتی هیچ كۆبوونەوەیێكی لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان نەكردووە، ئاگاداریش نەكراوینەتەوە كەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەو بابەتە دەكرێت و چاوەڕێ دەكەین كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، دوای ئەوە پارتی دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكات.
سەبارەت بەمیكانیزمی پێكهێنانی حكوومەتیش، كاكەمین نەجار وتی:"حكوومەتی داهاتوو، بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەبێت و حكوومەتێكی زۆرینە دەبێت، واتە رەنگە سێ بۆ چوار حزب بەشداری حكومەتەكە بكەن، مەرج نییە هەموو حزبەكان بەشداری تێدا بكەن".
ناوبراو وتیشی:"هەندێك لایەن هەر بۆخۆیان رایانگەیاندووە كە بەشداریی حكوومەت ناكەن، خۆ ناكرێت بەتۆپزی بەتۆپزی بهێنرێنە ناو حكوومەتەوە".
Your Comment