به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕوشدی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "پارتی له دوو هه‌ڵبژاردندا (١٢-٥ و ٣٠-٩- ٢٠١٨) سه‌لماندی كه ئه‌و هێزه له ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵكدایه، تاكه حزبی سیاسیی كوردستانیشه بتوانێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ره‌كیی حوكمڕان بوووه، وا هه‌ڵكشێت كه خۆی له قه‌ره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 1992 بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌نگه نه‌سووتێنرابان، ڕه‌نگه پارتی دوو تا 3 كورسیی دیكه‌ی ببردایه، ئه‌م هه‌ڵكشانه ئاسان نییه، كارێكی ئاساییشه كه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ڕه‌خنه و توانج و ناڕه‌زایه‌تی، له هه‌مان كاتدا هێرشی ناڕه‌وای ڕكابه‌ره‌كانی پارتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆیه پارتی ده‌بێت باشتر شان بداته به‌ر پرسیارێتی و كاراتر هاوكاری بنوێنێت له‌گه‌ڵ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا."
ڕوشدی گوتیشی: "پارتی مافی خۆیه‌تی شوێن بۆ به‌شێكی گرینگی به‌رنامه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پارتی كه خاوه‌نی زۆرترین كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه، بیر له قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات ناكاته‌وه و واقیعی كوردستان له به‌رچاو ده‌گرێت به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و هێزانه‌ی به‌شدار ده‌بن له كابینه‌ی نوێ‌دا حكوومه‌تداری بكه‌ن نه‌ک قاچێكیان له حكوومه‌تدا بێت و قاچێكی دیكه‌یان له ئۆپۆزسیۆندا بێت، یان هه‌ر كاتێک بارودۆخ گونجاو و باش بێت، حوكمڕان بن و هه‌ر كاتێک كێشه و گرفت هه‌بێت، ماڵئاوایی له حكوومه‌ت بكه‌ن."
ڕاوێژكاری مه‌كته‌بیی سیاسیی پارتی له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حزبیشه‌وه ئاماژه‌ی دا: "پارتی به‌نیازه ئاماده‌كاری بكات و له كاتی گونجاو‌دا هه‌نگاو به‌ره‌و به‌ستنی كۆنگره بنێت، به‌ستنی كۆنگره و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری هه‌نگاوی پێویستن، هه‌روه‌ها ناكرێت زیاتر كاتی یاسایی‌ی به‌ستنی كۆنگره تێپه‌ڕ ببێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment