پارتی سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی كۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموكراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر سووربوونی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران له ‌كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیان سه‌بری به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ که به‌پێی گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان له‌گه‌ڵ حیزبه‌ سیاسییه‌کان، وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ئیستیحقاقی پارتییه‌ و نه‌وزاد هادی کاندیدی پارتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ ده‌بێت و ئه‌و هه‌رگیز له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

ناوبراو گریمانه‌ی پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق به‌ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر سووربوونی پارتی ده‌کاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ وه‌کوو ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆی.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر په‌رله‌مانی عێراق له ‌كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا 14 كاندیدی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان په‌سه‌ند كرد و پارتی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی ‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39150

Your Comment

You are replying to: .
captcha