بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 60 چالاكوان و ڕۆژنامه‌وان له سنووری پارێزگای دهۆک له ڕێگه‌ی ڕاگهیێنراوێكهوه كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی باڵای نیشتیمانی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ریی عێراق كراوه ڕایده‌گه‌یێنن: "ئێمه وه‌كوو 60 ڕۆژنامه‌وان و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داواتان لێده‌كه‌ین، ڕێگه نه‌ده‌ن كۆنه بهعسیێک به‌ناوی به‌نگین عه‌بدوڵڵا ڕێكانی كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ببێته وه‌زیر و ده‌ستبه‌كاربێت".
له‌و ڕاگه‌یێنراوه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه کە ئه‌و كه‌سه مهلهفداره و یه‌كێكیشه له‌و به‌عسیانه‌ی زیانی گه‌یاندووه به پێگه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه کە ئه‌وكه‌سه په‌یوه‌ندیی سیاسیی و بازرگانی به‌هێزی له‌گه‌ڵ عوده‌ی سه‌دام حسێن و ژماره‌یێک به‌رپرسی دیكه‌شدا هه‌بووه.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment