توێژەرێکی کوردی ئێرانی لە زانکۆی جۆرج واشەنتۆنی ئەمریکا خەڵات دەکرێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- کامیل ئەحمەدی لێکۆڵەر و کۆمەڵناسی خەڵکی نەغەدەی سەر بە مووکریان، لە کۆلیژی ئەدەب و زانستە مرۆییەکانی زانکۆی جورج واشنتۆن خەڵاتی ناوەندی جیهانیی ئاشتیی ژنانی پێ بەخشرا.

کوردپرێس:

کامیل ئەحمەدی لێکۆڵەر و کۆمەڵناسی خەڵکی نەغەدەی سەر بە مووکریان بەهۆی چالاکییە زانستییەکانی لەبواری دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و بەسەرەنجدان بە ڕەگەز و کەمینەکان بووە براوەی خەڵاتی زانکۆی جۆرج واشنتۆن.

خه‌ڵاتی زانکۆی جۆرج واشەنتۆن ساڵانه له ‌به‌شه جیاوازه کاندا بە لێکۆڵەرانی پاڵێوراوی جیهان پێشکەش دەکرێت. ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەو خەڵاتە بریتین لە: په‌روه‌رده و فێرکاری، زانسته سیاسییه‌کان، یاسا، ته‌ندوروستی و پزیشکی، ئه‌ده‌ب و زانسته مرۆییه‌کان، چاپه‌مه‌نییه‌کان، هونه‌ر و ...

خەڵاتی بەشی ئەدەب و زانستە مرۆییەکانی ئەمساڵ بەم لێکۆڵەر و نووسەرە کوردەی ئێران بەخشرا ئەوەش لە کاتێکدا کامیل ئەحمەدی لە کێبڕکێ لەگەڵ توێژەرانی پاڵێوراوی چەندین وڵاتی وەکوو میسر و بریتانیا و کنیا و ئامریکا ئەم سەرکەوتنەی مسۆگەر کرد.

ئەحمەدی لەبەشی ئەدەب بەهۆی نووسینی چەندین کتێب و توێژینەوەی جیاجیا خەڵاتەکەی وەرگرت. هەندێک لە توێژینەوەکان بریتی بوون لەمانەی خوارەوە:

"سەرەنجێکیتر لە سەر باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا" (مرۆڤناسی و نەریتەکان)

"کوشتارە نامووسییەکان" (دیاردەی کوشتن و خۆکوژی لەنێوان کۆچبەرانی ئەورووپا) "بەناوی سونەت" (لیکۆڵینەوەیێک لەسەرخەتێنەی ژنان لە ئێران)"

"هاواری بێ دەنگی" (لێکۆڵینەوەیێکی هەمەلایەنە لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی منداڵان)

"گۆڕانی شوناس" (لیکۆڵینەوەیێک لەسەر شوناسی کوردانی ئێزدی لەعێراق و کوردستان و سووریا)

"ماڵێک لەسەرئاو" (لێکۆڵینەوەیێکی هەمەلایەنە لەسەر زەماوەندی کاتی, سێخەی حەڵاڵی لەئێران)

"ماڵێک بە درگای کراوەوە" (لێکۆڵینەوەیێکی هەمە لایەنەلەسەر زەماوەندی سپی) کە بە چوار زمانی فارسی و ئنگلیزی و تورکی و عەرەبی لەچاپ دراوە.

کامیل ئەحمەدی هەروەهاش لە بەشی زانستە مرۆییەکان بەهۆی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر دیاردەکان و کاری مەیدانی لە رۆژهەڵاتی ناوین وەکوو ئێران، تورکیا، بووسنی، عێراق و ئەفغانستان و هەروەها لە ئەفریقا لە وڵاتەکانی میسر، کنیا،بوگینە فاسۆ، سوودان و لە ئەورووپای ناوەند، ببووە پاڵویراوی ئەم خەڵاتە.

ناوبراو پێشتریش پاڵێوراو و براوەی خەڵاتەکانی "نامووس" (IKWRo) و زانکۆی مافی لەندەن "شانازی" لێژنەی کۆمەڵایەتی ئافریقا (IAC) و ئەتنوگرافی "باشترین لێکۆڵینەوەی قەومنگاریی مۆزەخانەی رۆژهەڵاتی لەندەن (HMS) لە لێژنەی میراتی فەرهەنگی ئەورووپای بردۆتەوە.

کامیل ئەحمەدی کە دەرچووی مرۆناسیی کۆمەڵایەتییە لە بریتانیا و خاوەنی بڕوانامەی تایبەتە لە بواری لێکۆڵینەوە, لۆبی و لایەنگری.

ناوبراو خەڵکی شاری نه‌غه‌دەی سەر بە دەڤەری موکریانە و لە بواری دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت لەسەر ڕەگەز، منداڵان و مافی کەمینەکان چالاکی و لێکۆڵینەوە دەکات.

News Code 39135

Your Comment

You are replying to: .
captcha