پەیامی هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی بۆ شای ئوردن

یەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دەکات ئەوەش بەبۆنەی هه‌واڵى رووداوى كاره‌ساتاوى و لافاوه‌كانى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ناوچه‌ى ده‌ریاى مردوو كه‌ بەهۆیەوە زیاتر له‌ 20 كه‌س كه‌ زۆربه‌یان قوتابى بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە 27-10-2018، لە نامەیێکی هاوخەمیدا کە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی ئاراستەی شا عەبدوڵڵای ئوردنی کردووە هاتووە: "له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌مى جه‌نابتان و گه‌ل و حكومه‌تى ئوردن و كه‌سوكارى قوربانیانین و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌ین. خواى گه‌وره‌ قوربانیان به‌ به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایێک بداته‌وه‌.

دەقی نامەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ شا عه‌بدوڵڵاى ئوردن

جه‌نابى خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى كوڕى حسێن

شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى

سڵاوى خواتان لێ بێت،

به‌ داخ و په‌ژاره‌یێكى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى ڕووداوى كاره‌ساتاوى و لافاوه‌كانى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ى ناوچه‌ى ده‌ریاى مردووم بیست كه‌ تیایدا زیاتر له‌ بیست كه‌س كه‌ زۆربه‌یان قوتابى بوون، گیانیان له‌ ده‌ست دا. له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌میى جه‌نابتان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئوردن و كه‌سوكارى قوربانیانین و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌ین. خواى گه‌وره‌ قوربانیان به‌ به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایێک بداته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ رێزماندا..

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

News Code 39131

Your Comment

You are replying to: .
captcha