بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیتاڵیا که به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له لووتکه‌ی سه‌رکرده‌کانی G20 سه‌ردانی رۆمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی کردبوو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاند: "بێگومان کاتێک پێویست به ئۆپه‌راسیۆن بکات، ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه هه‌رگیز به هیچ جۆرێک چاوناپۆشین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان".
هەروەها ئه‌ردۆغان به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی که لووتکه‌ی G20 به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو بوو و گوتی: "به درێژایی دوو رۆژ کۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له باره‌ی مرۆڤ، هه‌ساره و خۆشگوزه‌رانی ئه‌نجام دران، چاوخشێندرایهوه به‌و کارانه‌ی له ماوه‌ی ساڵێکدا ئه‌نجام دران و تاوتوێی پێشهاته‌کانی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی کرا".
Your Comment