کوردپرێس:
عه‌مید دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی سلێمانی له پرێس كۆنفراسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له كۆگاكانی عه‌مباركردنی سووته‌مه‌نی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی، به‌هه‌وڵ و ماندبوونی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانرا به‌كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر و نیو، ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
ناوبراو ئاشكراشی كرد، گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له یه‌كێك له عه‌مباره‌كان هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه بوو له كۆگاكه‌دا، له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌ش تانكی سوته‌مه‌نی ئاگری گرت و كارمه‌ندێكی كۆگاكه له كاتی گواستنه‌وه‌ی سووتهمهنیهكه به سوكی بریندار بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی سلێمانی وتیشی: "گرفتی ئه‌و كۆگاو عه‌مبارانه‌ی سووته‌مه‌نی له‌وه‌دایه كه مۆڵه‌تیان نییه و رێنماییه‌كانی سهلامهتییش جێبه‌جێ ناكه‌ن".
هاوکات رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانییش رایگەیاند، ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنییەکەی تانجەرۆ کۆنترۆڵ کراوە و ڕووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە تەنها کارمەندێکی ئەو کۆگایە دەستی کەمێک سووتاوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە".
هەروەها ڕوونیشی کردەوە، کۆگاکە هی کەرتی تایبەتە و هۆکاری ئاگرکەتنەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی بەنزین لە تەنکییێکەوە بۆ تەنکییێکی دیکە لە رێگەی تۆرباینی کارەباییەوە و لەو کاتەدا کێشەیێک دروست بووە و بووەتە هۆی گڕگرتنی کۆگاکە و ٤٥ تەنکی بەنزین سووتاوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەمە 27ی ئەکتەوبر ئاگر لە کۆگایێکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانییان کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
Your Comment