کوردپرێس:
PUKmedia لە هەواڵێکدا وتوویەتی، یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی، رایگه‌یاندووە: له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردودا 32 كه‌س به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سی و كاریگه‌ریی خۆڵبارینه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه.
دوکتور نەقشبەندی راشیگه‌یاندووە کە هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان رووی نه‌داوه، به‌ته‌نها ته‌نگه نه‌فه‌سی هه‌ستیاری بووه و له‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و زۆربه‌یان نه‌خۆشخانه‌یان جێهشتووه و نێردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
وته‌بێژی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی: داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له كاتی خۆڵباریندا كه‌متر بێنه ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی "ره‌بۆ" یان هه‌یه یان ئه‌وانه‌ی هه‌ستیارییان هه‌یه، هه‌روه‌ها كه دێنه ده‌ره‌وه پێویسته ماسك ببه‌ستن له ده‌م و لووتیان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو نه‌بن.
هەر لەو بارەیەوە تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی لە زاری ڕزگاری عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ٣٤٢ کەس لەسەرتاسەرى هەرێم تووشی تەنگەنەفەسى بوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ڕزگاری عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ئەم خۆڵ و تەپوتۆزە بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە زیانى هەیە و پێویستە هاووڵاتییان لەماڵ نەیەنە دەرەوە بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشیی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە هەرێم کردووە ڕۆژى یەکشەممە کۆتایی دێت و ڕەوشى کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە پێشبینی ناکرێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی دیکەى بارانبارین ڕوو لە هەرێم بکات.
هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراقیش بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه له به‌غدا و چه‌ند پارێزگاى دیكه‌ی عیراق 900 كه‌س تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لهبهیاننامهیێكدا بڵاوی كردۆته‌وه، به‌هۆى ئه‌و خۆڵبارینه‌ى ده‌ستی پێكردووه و چه‌ندین ناوچه‌ى عێراقی گرتۆته‌وه، له‌پارێزگاكانى به‌غدا و پارێزگاى دیكه زیاتر له 900 كه‌س تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوون و له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا تۆمار كراون.
بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، زۆرترین حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌پارێزگاى ئه‌نباره، كه 570 كه‌س براونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ حاڵه‌تێكى مردن تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن روو له‌زیادبوونن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى روونیشی كردۆته‌وه، زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ته‌مه‌ن و منداڵن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى توشى نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانى وه‌ك "ره‌بوه" و لاوازى دڵ بوون، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق ئامۆژگارى هاووڵاتیان ده‌كات له‌ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ى ده‌توانن نه‌چنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ك پێویسته ده‌مامك یان پارچه‌یێک قوماشى ته‌ڕ بپێچن به ده‌م و لووتیانه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى رووی تێكردن، به‌زووترین كات خۆیان بگه‌یه‌ننه نزیكترین نه‌خۆشخانه.
Your Comment