به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 29ی ئه‌کته‌وبری هه‌ر ساڵ ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا جێژنێکی کۆماری تورکیا له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌ڕێوه ده‌بات به‌ڵام ئه‌مساڵ شوێنی جێژنه‌که له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆمار و ئه‌مینه ئه‌ردۆغان هاوژینی ناوبراو له ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ گواستراوه‌ته‌وه و سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌یه‌وێت به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی سێهه‌مین فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌و جێژنه له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه ببات.
به دوای ناکۆکییه قووڵه‌کانی نێوان دوو هاوپه‌یمانیی گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیا واتا AKP و MHP له‌سه‌ر هه‌ندێک پرس له‌وان پڕۆژه‌ی لێبوردنی گشتیی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، جیاوازی ڕاوبۆچوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سروودی سوێندخواردن بۆ قوتابخانه‌کانی تورکیا و... ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی MHP ده‌یهه‌وێت به‌شداری له جێژنی 29ی ئه‌کته‌وبری تورکیا نه‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سۆزچی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment