به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر ئاغیردیر سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی کۆندرا له لێدوانێکدا ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 2019 له تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: تاکوو ئێستا پارتی داد و گه‌شه و پارتی کۆماریخوازی گه‌ل نه‌یانتوانیوه ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنی 24ی جووندا بپارێزن. ئێستاکه هێز و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له هێزی پارتی داد و گه‌شه فراوانتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی لاواز ده‌بێت و به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی که ئه‌نجام دراوه پارتی داد و گه‌شه ده‌نگێکی که‌م وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ناوبراو گوتیشی: قه‌یرانی ئابووری که به‌رۆکی تورکیای گرتوووه کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر پارتی داد و گه‌شه هه‌یه به‌ڵام ناکارامه‌ییی ئۆپۆزیسیۆن و جه‌مسه‌ربه‌ندیی توند که له وڵات‌دا هه‌یه پێگه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ی به‌رز کردۆته‌وه.
ئاغیردیر له درێژه‌دا ئاماژه به دۆخی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: دۆخی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جیاوازه. ئێستاکه نابێته حیزبێکی سه‌رانسه‌ری له تورکیا به‌ڵام له‌ناویش ناچێت. جارێکی دیکه له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که ئه‌نجاممان داوه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووین که کوردی تورکیا جارێکی‌تر به شوناسی کوردییه‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی T24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment