وه‌زیرى نوێى نه‌وتى عێراق: ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌ که‌رتی نه‌وت و غاز زیاد ده‌که‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیرى نوێى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوه‌کانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌کات له‌ ڕابردوودا و جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ کار ده‌که‌ن بۆ زیادکردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان له‌ که‌رتى نه‌وت و غاز و گه‌شه‌پێدانى کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند که‌ له‌ سه‌روبه‌ندى ڕاده‌ستکردنى پۆستى وه‌زاره‌تى نه‌وت له ‌نێوان جه‌بار لعێبى وه‌زیرى پێشووى نه‌وت و سامر غه‌زبان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که‌ ئاماده‌ى بوون غه‌زبان ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ هه‌نگاوه‌کانیان له‌ پێناو جێبه‌جێ کردنى پلانى زیادکردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت له‌ که‌رتى نه‌وت و غازدا.

ناوبراو باسى له‌وه‌ کردوووه‌ که‌ ئه‌رکى هه‌موانه‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌ کار بکه‌ن بۆ زیاد کردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان و نرخاندنى ڕۆڵى ئه‌وانه‌ى له‌و بواره‌دا کار ده‌که‌ن له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى نه‌وت و غاز و به‌ ئامانج گه‌یاندنى پلانه‌ درێژخایه‌نه‌کان.

سامر غه‌زبان وتووشیه‌تى: کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى عێراق زیاد بکه‌ین له‌ بازاڕى جیهانى نه‌وت و زیادکردنى داهاتى وڵات له‌ ڕێگه‌ى نه‌وته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له ‌کاتێکدایه‌ پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو جه‌بار لعێبى وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ ئێستا ته‌نها له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى باشووره‌وه‌ ڕۆژانه‌ (3.6) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌کرێت، پلانمان داناوه‌ بۆ زیادکردنى هه‌نارده‌ به شێوه‌یێک له‌ سێ مانگى یه‌که‌مى ساڵى (2019) بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت بگه‌یه‌نرێته‌ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێکدا.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39110

Your Comment

You are replying to: .
captcha