سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پێشوازى له‌ ناديه‌ موراد كرد

به‌شی جیهان- سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پێشوازى له‌ ناديه‌ موراد هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى كرد و به‌ڵێنى دا که‌ وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له‌ 100 ئافره‌تى ئێزدى بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دواى ئه‌وه‌ى ناديه‌ موراد توانیى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست بهێنێت له‌ لايه‌ن ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساوه‌ بانگهێشت كرا بۆ سه‌ردانى كۆشكى ئه‌ليزێ.

كۆشكى ئه‌ليزێ رايگه‌ياند: ئه‌و ژنانه‌ى له‌ ده‌ستى داعش ڕزگار كراون و ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن له‌ فه‌ڕه‌نسا پێشوازييان لێده‌كرێت.

سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له‌ ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناديه‌ موراد به‌ڵێنى دا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و سندووقه‌ دارايیيه‌ بكات كه‌ ناديه موراد‌ له‌پێناو بنياتنانه‌وه‌ى ناوچه‌ وێرانكراوه‌كانى شنگال دروستى ده‌كات.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ماکرۆن به‌ڵێنی به‌ نادیه‌ موراد دا كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌شداری سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال بکات و هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی سه‌ردانی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا بۆ شنگال له‌ مانگه‌کانی داهاتوودا کرا‌.

شایانی باسه‌؛ نادیه‌ موراد کچه‌ کوردێکی ئێزیدییه‌ و ساڵی ١٩٩٣ له‌ شنگال له‌دایكبوووه‌، یه‌کێکه‌ له‌ قوربانییه‌کانی ده‌ستی داعش، له‌ کاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ گیراوه‌ و کڕین و فرۆشتنی پێوه‌ کراوه‌، دواتر توانیویه‌تی له‌ ده‌ستی داعش هه‌ڵبێت و ‌پاش ماوه‌یێک له‌ چه‌ند به‌رنامه‌یێکی ته‌له‌ڤزیۆنی و چاوپێکه‌وتنی دیپلۆماسیدا ده‌رکه‌وتوووه‌ و چه‌ند سه‌رکرده‌ و که‌سانێکی باڵاده‌ست سه‌ردانیان کردوووه‌، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان به‌ باڵیۆزی نیازپاکیی ده‌ستنیشانیان کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39108

Your Comment

You are replying to: .
captcha