به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له ئه‌سته‌نبۆڵ میوانداریی لووتكه‌ی چوارقۆڵی ده‌كات له‌باره‌ی سووریاوه.
له لووتكه‌كه چوار قۆڵییه‌که‌دا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، دۆخی ئیدلب له دوای ڕێككه‌وتنی سۆچی، قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی كه له ئاستانا و جنێڤ به‌ڕێوه ده‌چن له كارنامه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بن.
ئامانج له‌م لووتكه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چوار وڵاتی تورکیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ڕیشه‌یی بۆ سووریا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتاییی لووتكه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یێكی هاوبه‌ش بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌م لووتكه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار پلاتفۆرمی ئاستانا و نوێنه‌رانی "گرووپی بچووک" كه له‌لایه‌ن ستێفان دیمیستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له جنێڤ پێكیهێناوه، به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت. پێشتر دیمیستۆرا له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو پلاتفۆرمه‌كه‌دا له جنێڤ سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی ده‌ستوور كۆ بووبوووه‌وه.
ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆكی ڕووسیا و دیمیستۆرا به‌شدار ده‌بن له لووتكه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment