فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ‌عێراق فراوانتره‌ به‌راورد به‌ هه‌رێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژیی كوردستان ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق به‌راورد به‌ هه‌رێم فراوانتره‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژیی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "یه‌کێک له‌ گرنگترین بنه‌ماكانی دیموكراسی بریتییه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ تا ئێستا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و له‌ ناوچه‌كه‌ماندا به‌تایبه‌ت سه‌قامگیر نه‌بوووه‌".

ناوبراو له ‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕای‌گه‌یاند: "ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ‌عێراق به‌راورد به ‌هه‌رێم فراونتره‌ چوونكه‌ عێراق له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ سێ سه‌رۆک كۆماری به‌خۆوه‌ بینیوه ‌و چوار سه‌رۆک وه‌زیرانی گۆڕیوه‌ به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ وه‌ک پێویست پیاده‌ نه‌كراوه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39098

Your Comment

You are replying to: .
captcha