کوردپرێس: شاری که‌رکووک که له ماوه‌ی ڕژێمی سه‌دام و به گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی باشووری عێراق بۆ ئه‌و شاره و ده‌رکردنی کورده‌کان ته‌عریب کرا، پاش کۆنتڕۆڵ کردنی عێراق له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریکا بوووه به‌شێک له ناوچه جێناکۆکه‌کان و بڕیار بوو به‌پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و به که‌ڵک وه‌رگرتن له پاشه‌که‌وتی 13 ملیار به‌رمیلی نه‌وتی خۆی سامانی پێ بدرێت به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه که سێ پێکهاته‌ی ئیتنیکی کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان تێیدا ده‌ژین نه‌ک له ماوه‌ی زاڵبوونی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق پێش له 2014 و نه‌ک له ماوه‌ی زاڵبوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و شاره له ساڵی 2014 و پاشان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی داعش تاکوو ئه‌کته‌وبری 2017 و ته‌نانه‌ت پاش کۆنتڕۆڵ کردنی دووباره‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌یتوانیوه پشکێکی عادڵانه له داهاتی نه‌وتی خۆی -که چۆته گیرفانی هه‌ولێر و به‌غدا- وه‌ربگرێت و به مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان بکرێت.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی له ڕاپۆرتێکدا له‌ژێر ناوی "بۆچی که‌رکووکی ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌وت هه‌ژاره؟" نووسیی: خه‌ڵکی که‌رکووک نه‌یانتوانیوه سوودێک له نیعمه‌ته‌کانی ئه‌و شاره ببه‌ن و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که له‌سه‌ر سروه‌تێکی گه‌وره‌ی نه‌وتدا ده‌ژین هێشتاکه هه‌ژارن.
یه‌کێک له‌و کێشه هه‌ره‌گه‌وره‌یه‌ی که به‌ره‌وڕووی خه‌ڵکی که‌رکووک بۆته‌وه که‌میی کاره‌بایه. دانیشتوانی ئه‌و شاره به ئه‌لجه‌زیره‌یان ڕاگه‌یاندوووه نه له کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی که‌رکووک له‌لایه‌ن هه‌ولێر و نه‌ک له کاتی کۆنتڕۆڵ‌کردنی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه کێشه‌ی بڕینی چه‌ندین سه‌عاتیی کاره‌با له شه‌وانه‌ڕۆژدا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
ئێستاکه ڕکابه‌رییه حیزبییه‌کان به تایبه‌ت له نێوان پارتی و یه‌کێتی ڕێگر بوووه له ده‌ستنیشان کردنی پارێزگاری نوێ بۆ ئه‌و شاره. ده‌وڵه‌تی عێراقیش له کاتی داگیر کردنی که‌رکووک له 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 و له کاردانه‌وه به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی 2017 له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان، ڕاکان جبووری بۆ جێگره‌وه‌ی نه‌جمه‌ددین که‌ریم ده‌ستنیشان کرد که له‌لایه‌ن هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه پۆستی پارێزگاری که‌رکووکی وه‌رگرتبوو.
هه‌ندێک له دانیشتوانی که‌رکووک به ئه‌لجه‌زیره‌یان ڕاگه‌یاندوووه که ته‌نانه‌ت له کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی که‌رکووک له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه خزمه‌تگوزارییێکی شایسته و گونجاو ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره نه‌کراوه چوونکه به وته‌ی ئه‌وان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووک هه‌ندێک که‌سیان بۆ فه‌رمانگه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان کردبوو. دانیشتوانی که‌رکووک پێیان وایه که‌سێک که دانیشتووی ئه‌م شاره نه‌بێت ناتوانێت له کێشه و گرفتی خه‌ڵک تێبگات و خزمه‌ت به خه‌ڵکی ئه‌و شاره بکات.
زانیار جومعه ڕۆژنامه‌نووسی کوردی دانیشتووی که‌رکووک ده‌ڵێت: له کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی که‌رکووک له‌لایه‌ن دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌و دوو حیزبه ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه و خزمه‌تگوزارییێکی شایسته‌یان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی که‌رکووک نه‌کردوووه.
سه‌ره‌ڕای لاوازبوونی کورد پاش له‌ده‌ستدانی 51 له‌سه‌دی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان له پارێزگاکانی که‌رکووک، دیاله و مووسڵ به‌ڵام هێشتاکه سوورن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک و ده‌ستنیشان کردنی پارێزگاری کورد و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌که‌ی له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان، دژایه‌تیی پێکهاته‌کانی دیکه جگه له کورد له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی به‌غدا به داواکاریی حیزبه کوردییه‌کان دۆخی ئه‌و شاره و ناوچه‌که‌ی به‌ره‌وڕووی گومانێکی زۆر کردۆته‌وه.
هه‌رێمی کوردستانیش له دۆخی گوماناوی که‌رکووک به تایبه‌ت ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌که‌ی خه‌سارێکی جیدی بینیوه. نزیک به نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هی کێڵگه‌کانی که‌رکووک بوو که پاش کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕێگای هێڵی بۆڕی هه‌رێمی کوردستان- تورکیا ڕاگیرا و داهاته‌کانی هه‌ولێر بۆ که‌متر له نیوه دابه‌زی.
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان جه‌خت ده‌کاته‌وه که له نێوان حیزبه کوردییه‌کاندا پێگه‌یێکی جه‌ماوه‌ری زۆری له نێوان خه‌ڵکی که‌رکووکدا هه‌یه و زیاترین کورسیشی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌و پارێزگایه وه‌ده‌ست هێناوه هه‌ر بۆیه ده‌بێ پارێزگاری نوێ له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه بناسێندرێت به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان، که‌رکووک به شارێکی داگیرکراو ده‌زانێت و به به‌شداری نه‌کردنی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بایکۆت ده‌کات و له ئه‌نجامدا ڕێگری له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ ده‌کات. یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان چه‌ندین مانگه که به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پێکهاته‌کانی دانیشتووی که‌رکووک وه‌ک تورکمان و عه‌ره‌ب هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێکبکه‌وێت بۆ ناساندنی ئه‌ندامێکی خۆی وه‌کوو پارێزگاری که‌رکووک.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک که سه‌ر به یه‌کێتییه، ئیدعای پارتی به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی قبووڵ ناکات که پێیان وایه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان شاری که‌رکووکی ڕاده‌ستی هێزه عێراقییه‌کان کردوووه و که‌رکووک به شارێکی داگیرکراو ده‌زانێت. ناوبراو به ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌و تۆمه‌تانه دوورن له ڕاستییه و هیچ بنه‌مایێکی نییه. کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هۆشدارییێکی زۆری نیسبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم دا به‌ڵام پارتی ئاوڕی له‌و هۆشدارییانه نه‌دایه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم عێراقی ناچار کرد که له ڕیگای هێزی سه‌ربازییه‌وه که‌رکووک داگیر بکات.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ده‌شڵێت: هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی پێکهاته و حیزبه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ که‌رکووک به جێگه‌ی پارێزگاری به‌وه‌کاله‌ت ئه‌نجامێکی نه‌بوووه.
پێده‌چێت که ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان دوو حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کورد بۆ که‌رکووک دوو پێکهاته‌ی غه‌یرکوردی دیکه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بکه‌ن چوونکه ئه‌ندامێکی تورکمان به ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندوووه که ده‌بێ دابه‌ش کردنی پۆست له نێوان کورد، عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی که‌رکووک به شێوه‌یێکی یه‌کسان ئه‌نجام بدرێت.
عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له به‌ره‌ی تورکمانی به ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندوووه که ده‌بێ هه‌موو پۆسته ئیدارییه‌کانی که‌رکووک به شێوه‌ی یه‌کسان له نێوان ئه‌م سێ پێکهاته‌یه دابه‌ش بکرێت.
به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش به ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه که هیواداره پاش پێکهاتنی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا و هه‌ولێر و ڕوون بوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی چوار ساڵی داهاتوو له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، چاره‌نووسی که‌رکووکیش دیاری بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment