به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و دیداره‌دا، هه‌نگاوه‌كانی پێک هێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا، تاوتوێ كرا.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه وه‌كوو كورد پشتیوانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند ده‌بێت كورد له بڕیاره سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و راشیگه‌یاند: كار بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌وه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق وتی ئه‌وان كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو وه‌ک به‌شێک له چوارچێوه‌ی ستراتیژی سه‌قامگیری له عێراقدا ده‌بینن.
له لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆر باش وه‌سف كرد و باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان په‌ره به‌و په‌یوه‌ندیانه به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment