بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لەمیانی وتارێكیدا لە پەرلەمانی توركیا بۆ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتەكەی وتی، "من توركم. بەڵام توركپەرستی ناكەم، تورک بوون و توركپەرستی جیاوازە، ئاینەكەمان نەژاد پەرستی قەدەغە كردووە. نەژاد پەرستی تێدا نییە".
ئاماژەی بەوەش كرد: "هەموو نەتەوەیێک دەتوانێت شانازی بە ناسنامەی خۆی بكات، و تەواوی نەتەوەكانی دیكە دەتوانن شانازی بە ناسنامەی خۆیانەوە بكەن، بەڵام نابێ نەژاد پەرستی بكرێت".
ئەو وتانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت كە داداگای باڵای توركیا بڕیاریداوە هەموو بەیانییێک سروودی نەتەوەپەرستی لەلایەن قوتابیانی توركیاوە بخوێندرێتەوە.
ئەردۆغان بە پەرلەمانتارانی پارتەكەی وت، "ئەگەر ئێوە تورک پەرستی بكەن، ئەوا مافی هاوڵاتیانی كوردیشە كوردپەرستی بكەن، هەربۆیە دەبێت تورک و كورد بە یەكەوە شانازی بە ناسنامەكانیان بكەن، بەڵام نابێ نەژاد پەرستی بكرێت".
سەرچاوە: هابر تورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment