به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24-10-2018 وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی باپیر سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له گردی زه‌رگه‌ته و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بزوقتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ بوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان خسته‌ڕوو.
شۆڕش حاجی ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوهه‌ڵوێست بووین و به‌یه‌كه‌وه كارمان كردوووه و هه‌ڵوێستی هه‌ردوولامان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت و بۆ هه‌ر شتێک به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بڕیار ده‌ده‌ین.
شۆڕش حاجی وتیشی: جارێ زوووه بڕیار له‌سه‌ر چوونه ناو حكوومه‌ت یان بوون به ئۆپۆزسیۆن بده‌ین، دوای ئه‌نجامی تانه و سكاڵاكانمان بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.
لای خۆشیه‌وه ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان لای هه‌ردوومان جێگه‌ی نیگه‌رانییه، چوونكه كۆمیسیۆن ڕای به‌شێكی له كۆمیسیاران به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوووه.
ناوبراو وتیشی: تانه و سكاڵامان له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كردوووه، هه‌روه‌ک له ڕابردوودا پێكه‌وه كارمان كردوووه له داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین تا گه‌نده‌ڵی و سته‌م و نادادی نه‌مێنێت.
وته‌بێژی کۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که دواجار بڕیار له‌سه‌ر بوون به ئۆپۆزسیۆن یان چوونه ناو حكوومه‌ت ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment