به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی د. یووسف محه‌مه‌د گۆران له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ڕۆژی سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆ بوووه‌ته‌وه که ئامانج له کۆبوونه‌وه‌که‌یان چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى خوێندنى باڵا و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى زانکۆکانى هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره بوووه بۆ چۆنییه‌تیی وه‌رگرتنى خوێندکارانى پارێزگاى مووسڵ له زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیرى خوێندى باڵا به جێگرى دووهه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ڕاگه‌یاندوووه که "په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق باشه به‌ڵام هه‌نێک له کێشه‌کانیان به سیاسى کراون".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردوووه که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به فه‌رمى به بڕوانامه‌ى زانکۆ ناحکومییه‌کانى ناوچه دابڕاوه‌کان بناسن به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ڕێوشوێنێک بۆ ئه‌و کاره ڕێکنه‌که‌وتوون.
لای خۆیشیه‌وه به‌شیر حه‌داد داواى له وه‌زیرى خوێندنى باڵا کردوووه که خوێندکارانى ئاواره‌ى مووسڵ له زانکۆکانى هه‌رێم وه‌ربگیرێن که ئه‌ویش وتوویه‌تى ئێمه هه‌میشه ده‌رگامان بۆ خوێندکارانى ئاواره کراوه بوووه به‌تایبه‌ت خوێندکارانى ئێزدى و مه‌سیحى، ئێستاش هه‌ر خوێندکارێک، که دڵنیا بین له‌وه‌ى که کێشه‌ى هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ مووسڵ، وه‌ک میوان له زانکۆکانى هه‌رێم وه‌ریده‌گرین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment