به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو ڕای‌گه‌یاندوووه: "حكوومه‌تی هه‌رێم داوای كردوووه سیسته‌م و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش كه پێشتر له 5 پارێزگا جێبه‌جێ ده‌كرا، بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نی عێراقی هیچ وه‌ڵام و هاتنه‌پێشه‌وه‌یێكیان نییه و یه‌كێک له هه‌ره كێشه گه‌وره‌كانیش له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق پرسی بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه".
ناوبراو گوتیشی: "تێگه‌یشتن له لای حكوومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه چوونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بودجه‌كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی خۆجێیی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌وهک له بودجه‌ی سیادی، به‌ڵام چوونكه ئه‌و هێزانه به‌شێک له خاک و ناوچه‌یێكی عێراق ده‌پارێزن بۆیه ده‌بێت بودجه‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی سیادی عیراق بێت و له ده‌ره‌وه‌ی بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی دژ به داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد که هاوپه‌یمانان له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌یان به هێزێكی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نا بۆیه كۆمه‌ڵێک هاوكاریی جیاوازیان به پێشمه‌رگه گه‌یاندوووه و هاوكاریی پشتیوانیی ئاسمانی و مه‌شق و پڕچه‌ككردن و دابین كردنی ته‌قه‌مه‌نی، ڕاوێژكاری، هه‌روه‌ها هاوكاریی ماددیش واته به‌شداربوون له مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌م هاوكارییانه هه‌موویان تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییێكیان به سه‌ردا نه‌هاتوووه و وه‌ک خۆیشی ده‌ڕوات، هاوكات هیچ ئاماژه‌یێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه بوه‌ستێت یان ببڕێت چوونكه ئێستا به‌رنامه‌ی ساڵی 2019ش دانراوه له‌م هاوكارییانه و هاوپه‌یمانان له بوارێكی زۆر گرنگدا هه‌ماهه‌نگن له مه‌سه‌له‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی كردن له نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به شێوه‌یێكی گشتی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment