فەڕەنسا تەنها منداڵی دیلە داعشییەکان لە کوردی سووریا وەردەگرێتەوە

بەشی جیهان- بەرپرسانی دەوڵەتی فەڕەنسا وتوویانە ژنی ئەو ئەندامانەی داعش کە دیلی دەستی کوردی سووریان بۆیان نییە بگەڕێنەوە فەڕەنشا و دەوڵەتی ئەو وڵاتە تەنها قبووڵی کردووە کە منداڵی ئەو داعشە بە دیل گیراوانە بگەڕێنەوە فەڕەنسا.

کوردپرێس:

بەرپرسانی کوردی سووریا وتوویانە لە پڕۆسەی شەڕی دژبەداعش توانیویانە ژمارەیێکی فراوان لە ئەندامانی داعش دەستگیر بکەن و 900 داعشی دیلکراو هاووڵاتیی 44 وڵاتی جیهانن.

بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لەو وڵاتانە کردووە ئەو بە دیل گیراوانە وەربگرنەوە و لە وڵاتی خۆیان دادگایی بکرێن بەڵام فەڕەنسا وتوویەتی تەنها منداڵی ئەو داعشییانە وەردەگرێتەوە.

کوردەکانی سووریا وتوویانە پێویستە زووتر ئەو وڵاتانە هاووڵاتییەکانیان وەربگرنەوە لەبەر ئەوەی لە کەمپەکاندا جێگایان نەماوە و جگە لەوانەش هەزاران ئەندامی بنەماڵەکانی داعش لە نێو کەمپە جیاجیاکاندا چاودێری دەکرێن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی وڵاتی فەڕەنساوە وتوویەتیئەو وڵاتەش مل نادات ئەندامانی دیلکراوی داعش وەربگرێتەوە بەڵام ئامادەیە منداڵانی ئەو دیلە داعشییانە وەربگرێتەوە و چاودێرییان بکات.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە 60 ژنی فەڕەنسیی دیلکراو لە سووریان کە 40 کەسیان 160 منداڵیان پێیە.

News Code 39039

Your Comment

You are replying to: .
captcha