سه‌در ده‌نگدانی نهێنی له‌سه‌ر کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ده‌نگدانی نهێنيی له‌ په‌رله‌ماندا بۆ هه‌ڵبژاردنی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌در له‌ توویتێکدا که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (٢٤ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨) بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "نه‌خێر بۆ ده‌نگدانی نهێنی، نه‌خێر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌موچاوه‌ کۆنه‌کان. گه‌ل ده‌یه‌وێت چاکسازی له‌ سیسته‌می حکومڕانیدا بکات له‌ ڕێی حکوومه‌تێکی ڕاستگۆ و که‌سانی ته‌کنۆکراته‌وه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو سه‌رپه‌رشتییان ده‌کات به ‌بێ هیچ فشارێکی لایه‌نه‌کان."

هه‌ر له‌ توویته‌که‌دا سه‌در ده‌ڵێت "نه‌خێر بۆ ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌کی، نه‌خێر بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران."

ئه‌م قسانه‌ی سه‌در له‌ کاتێکدایه‌ بڕیاره‌ کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کابینه‌که‌ی پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکات و کاتژمێر ٨ی ئه‌مشه‌ویش په‌رله‌مان کۆ ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39037

Your Comment

You are replying to: .
captcha