کوردپرێس:
ماڵپه‌ڕی سکای نیووزی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه که "ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چه‌ند به‌شێكی ته‌رمی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه."
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاشكراشی كردوووه که چه‌ند به‌شێكی شێوێنراوی جه‌سته‌ی خاشقچی له باخچه‌ی ماڵی كونسووڵگه‌ری سعوودیه له ئه‌سته‌نبوڵ دۆزراوه‌ته‌وه و ڕوخساری خاشقچیش شێوێنراوه.
شایانی باسه؛ جه‌مال خاشقچی له 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 دوای ئه‌وه‌ی چوووه نێو كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگریی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیزی هاووڵاتی توركی، دیار نه‌ما و بێسه‌روشوێن بوو.
سعوودیه له سه‌ره‌تاوه ڕه‌تی كرده‌وه هیچ شتێک له‌باره‌ی چاره‌نووسییه‌وه بزانێت به‌ڵام دواتر ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک كه‌سدا له نێو كونسووڵخانه‌كه كوژراوه و ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بوووه جێگه‌ی گومانی زۆرێک له حكوومه‌ته خۆرئاوایییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment