گۆڕان و کۆمەڵ تاوتوێی قۆناغی داهاتوو دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ‌و قۆناغێكی نوێی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ‌و عێراق، بزووتنەوەی گۆڕان‌ و كۆمەڵی ئیسلامی كۆ دەبنەوە.

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندن رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ چوارشەممە وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان بکات.

ناوبراو وتیشی: کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەروەها تاوتوێ کردنی هەڵوێستی هاوبەش و قۆناغی داهاتوو لەسەر ئەو پرسە و ئەگەرەکانی بەشداری یاخود بەشداری نەکردن لە حکوومەت دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رەت کردوەتەوە و دووپاتی کردەوە کە رێکاری یاسایی دژی ئەنجامە راگەیەندراوەکانی هەڵبژاردنەکە دەگرێتە بەر و هاوکات هەر ئەمڕۆش ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەى میکانیزمى راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکانی کرد و رایگەیاند؛ رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر.

هەروەها رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا جەختى کردەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەى لە رابردودا کارى پێکەوەییان هەبووە و بۆچونی هاوبەشیان هەبووە لەبارەى شێوازى حوکمڕانى و پڕۆژەیان هەبووە بۆ دەرباز کردنى هەرێم و خەڵکى کوردستان لە قەیرانەکان.

سەرچاوە: سبەی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39015

Your Comment

You are replying to: .
captcha