به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌واڵی دژبه‌یه‌ک له‌باره‌ی دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی که له کونسووڵخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوه، هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زاری هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ڕایگهیاندوووه که جینا هاسپێل به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا (سی.ئای.ئه‌ی) بۆ چاودێری کردن و لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی کوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه سعوودیه سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
سه‌ردانی جینا هاسپێل بۆ تورکیا له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌ندامانی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا له تورکیان.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردۆته‌وه که سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا نیشانه‌ی گرنگی پێدانی ئه‌مه‌ریکایه بۆ گه‌یشتن به‌و زانیارییه وردانه‌ی که له تورکیا و لای حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه سه‌باره‌ت به کوشتنی جه‌مال خاشقچی له ناو کۆنسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ.
پرسی کوشتنی جه‌مال خاشقچی له کونسووڵخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌یێکی به‌رفراوانی له جیهاندا بوووه و ڕۆژی دووشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که تاکوو ڕوونبوونه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی ناردنی چه‌ک بۆ عه‌ره‌بستان ڕاده‌گرین و داوای له وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپیش کرد که ناردنی چه‌ک بۆ سعوودیه ڕابگرن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌رکۆماری تورکیاش ڕایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 زانیاریی جیاواز له‌باره‌ی دۆسیه‌که‌ی خاشقچییه‌وه له به‌رده‌م فراکسیۆنی پارته‌که‌ی له په‌رله‌مانی تورکیا ئاشکرا ده‌کات و ڕوونی ده‌کاته‌وه بۆچی (15) که‌سی سعوودیی چوونه‌ته تورکیا به‌ڵام دواتر (18) که‌س له سعوودیه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیر کراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment