به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان ئه‌ردۆغان- تره‌مپ ده‌کات و ده‌ڵێت: "به‌ھۆی ڕێککه‌وتنی ئیدلب، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا سوپاسی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیای کردوووه و له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقچی هه‌ندێک دانووستان ئه‌نجام دراوه و له‌باره‌ی ڕوون بوونه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م جینایه‌ته ڕێککه‌وتن کراوه".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاشکرای کرد: پرسی خاشقجی په‌یوه‌ندیی به ئاشکراکردنی تاوانێکی قێزه‌ونه‌وه ھه‌یه. سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تاوه زۆر به ڕوونی باسی له بابه‌ته‌که کردوووه. ھیچ شتێک له‌م ڕووداوه به شاراوه‌یی نابێت بمێنێته‌وه. ئێمه په‌یوه‌ندییێکی جۆراوجۆرمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان هه‌یه هه‌ڵبه‌ته خوازیاری تێکچوونی پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نیین. ئه‌وه بابه‌تێک نییه که په‌یوه‌ست بێت به تورکیا و سعوودیه. تورکیا له ژێر ڕۆشنایی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستی بابه‌ته‌که ھه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سۆزچی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment