وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە پەرلەمان و لە بارەی CFT قسە دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران وتوویەتی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە ڕۆژی سێشەمە بچێتە پەرلەمان و سەبارەت بە CFT قسە بکات.

کوردپرێس:

ئەسەدوڵڵا عەباسی ڕۆژی دووشەمە 22ی ئەکتەوبر لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند بڕیارە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی سەید عەباس عێراقچی جیگری سیاسیی ناوبراو لە کۆبوونەوەی فەرمیی ڕۆژی سێشەمە 23ی ئەکتەوبری پەرلەمانی ئێران ئامادە بن و سەبارەت بە دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنی ئەورووپی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پڕۆژەی داراییی جیهانی (CFT) قسە بکەن.

CFT مادەیێکی پەیڕەوی نێودەوڵەتیی بەرپەرچدانەوەی گەندەڵییە لە بواری داراییدا کە ساڵی 1989 لەلایەن وڵاتانی جی 7 دامەزرا و لە 40 مادە پێکهاتوووە و بەردەوام لیستێکی ڕەشی هەیە کە تا ساڵی 2015 ناوی دوو وڵاتی ئێران و کۆریای باکوور وەکوو دوو وڵاتی مەترسیدار لەو لیستەدا بوون بەڵام پاش ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک ناوی ئێران لەو لیستەدا نەما. ئێستا لە پەرلەمانی ئێران CFT پەسەند کراوە کە مادەیێکی ئەو پەیڕەوە نێودەوڵەتییەیە و دەڵەتی ڕۆحانی زۆر مکووڕە ئەو مادەیە پەسەند بکرێت و دەبێت لە شۆرای نیگابان بڕیاری لە سەر بدرێت بۆ یەکلابوونەوەی.

News Code 38970

Your Comment

You are replying to: .
captcha