بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە بینای ئیدارەی گەرمیان لە کەلار لەگەڵ جەلال نووری سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوویەوە و وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر گرنگیی مەرزی پەروێزخان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو بارودۆخەی لە چەند رۆژی پێشوو روویداوە جێگەی قبووڵ نییە و داوای کرد هەرچی زووترە کێشەکان چارەسەر بکرێن و مەرزەکە بکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرکونسوڵی ئێران دواتر سەردانی هەردوو دیوی عێراق و ئێرانی پەروێزخانی کرد و لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوبەرانی مەرزەکە کۆبوویەوە و لەپاشان پرۆژەکانی تایبەت بە پەرەپێدانی مەرزەکە لە دیوی ئێران و هەروەها کۆتا بارودۆخی مەرز و رێکارەکان بۆ ئاسان کردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەسەرکردەوە.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەم دیدارانەدا باسیان لە کارەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی چەند رۆژی پێشوو کرد و بەڵێنیان دا لە چەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوی کاریگەر بۆ کردنەوەی مەرزەکە و هاتنەناوەوەی بارهەڵگرە عێراقیەکان بۆ بازارچەی مەرزی ئێران بەمەبەستی بارکردنی کاڵاکان و دەستپێکردنەوەی هەرناردەکردن بنێن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.
جموجۆڵى بازرگانى لەمەرزى پەروێزخان ماوەى هەفتەیەکە راگیراوە، ئەوەش بەهۆى مانگرتنى شۆفێرى بارهەڵگرەکانەوە.
بهروز علیمحمدی
Your Comment