به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری ژاکۆبینی ئه‌مریکا نووسیی: کوردی سووریا به ئامانجی دروست کردنی پێکهاته‌یێکی جیاواز له‌گه‌ڵ سیسته‌می ڕۆژئاوا و دژه‌سه‌رمایه‌داری ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له باکووری سووریا دروست کرد به‌ڵام شوناسی ئه‌و وڵاته نیمچهسهربهخۆوه له باکووری سووریا که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاش ده‌یه‌وێت ئه‌وان به ته‌نها بهێڵێت.
ئه‌م گۆڤاره که به شێوه‌ی وه‌رزنامه له ئه‌مریکا بڵاو کراوه‌ته‌وه و ژماره‌که‌شی 40 هه‌زار نوسخه‌یه، ڕۆڵی کوردی سووریا وه‌ک هێزی پیاده‌ی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له سووریا به گرینگ وه‌سف ده‌کات و ده‌نووسێت: هێزه کوردییه‌کانی سووریا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش بوون و هێزه کوردییه‌کان خه‌ریکن دوایین سه‌نگه‌ره‌کانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پاک ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و گۆڤاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که له ڕواڵه‌تدا کورده‌کانی سووریا ته‌نها ئامێرێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو بوون و مومکینه شوناسی ئیداری و سیاسیی ئه‌وان له‌ناو بچێت.
ئه‌و گۆڤاره هۆکارێکی که‌وتنه مه‌ترسیی شوناسی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له باکووری سووریا به بێمهیلی ده‌ورگێڕانی ڕووداوه‌کانی سووریا بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سیاسی- سه‌ربازییه ده‌زانێت و ده‌نووسێت: ئه‌مریکا ته‌نها پشتیوانیی کوردی سووریایه به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ش له چه‌ندین ده‌وره‌دا ویستی خۆی بۆ کشانه‌وه له‌و وڵاته ڕاگه‌یاندوووه.
ئه‌و گۆڤاره هۆشداریش ده‌دات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌مدواییه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا داوای کورده‌کانی سووریای ڕه‌ت کردۆته‌وه به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵی دیمه‌شق له‌سه‌ر تێکڕای ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته کردوووه و پێده‌چێت شوناسی ئه‌و ناوچه نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ کوردییه له سووریا که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment