ڕێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی گۆڕان ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌که‌ی و ئه‌ندامێتیی جڤاتی نیشتیمانیی گۆران ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 د. محه‌مه‌د عه‌لی ڕێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیی: "به ‌دڵێکی پڕ له ‌غه‌م و نائومێدییێکی قووڵه‌وه‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌م له ‌پۆستی ڕێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی جڤات ڕاده‌گه‌یه‌نم."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: "زۆر سوپاس و ڕێزم ھه‌یه‌ بۆ ھه‌موو ھاوڕێیانی ژووره‌که‌ و جڤات که ‌له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا پێکه‌وه‌ کارمان کردوووه‌".

به‌رپرسه‌که‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌ی خستوووه‌ته‌ڕوو: "ئه‌ڵبه‌ته‌ له ‌داھاتوودا قسه‌مان ده‌بێت له‌سه‌ر ھۆکاره‌کانی وازھێنان و لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌که‌".

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38944

Your Comment

You are replying to: .
captcha