به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ده‌په به به‌شداریی هاوسه‌رۆکان و په‌رله‌مانتارانی، له ئامه‌د کۆنفرانسێکی سه‌باره‌ت به ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان به‌ست که بڕیاره مانگی ئاداری 2019 ئه‌نجام بدرێت.
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په گوتی: له هه‌ڵبژاردنی 24ی جووندا کێشه‌یێکی زۆریان بۆ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان دروست کرد به‌ڵام به هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆره‌وه چووینه په‌رله‌مانی تورکیا. دووهه‌مین قۆناغی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییه‌کانه. جارێکی‌تر شاره‌وانییه‌کانمان وه‌رده‌گرینه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و شاره‌وانیانه‌ش که له خوله‌کانی ڕابردوودا وه‌ده‌ستمان نه‌هێنا ئه‌م جاره مسۆگه‌ریان ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بین پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له‌ناو ده‌چێت.
ناوبراو داوای له پێنج لایه‌نه کوردستانییه‌کانی تورکیا کرد یه‌کده‌نگ بن و به هێزه‌وه بچنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گوتیشی که ئه‌مه داوای گه‌لی کورده؛ ده‌بێ بێ دوودڵی یه‌کبگرین و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بڕۆین.
هه‌روه‌ها سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: حیزبه سیاسییه کوردستانییه‌کان بانگهێشتی یه‌کده‌نگی ده‌که‌ین. كاتی یه‌کده‌نگی ھاتوووه، کاتی هاوکاری و کۆده‌نگی له‌سه‌ر به‌ربژێرانی شاره‌وانییه‌کان هاتوووه. توركیا پێویستی به ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆیه ھه‌ر كات ئاشتی له توركیا ھاته‌ئاراوه، له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment