کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سوپای سووریای دیموکراته‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوووه، فه‌ڕه‌نسا به دوای پشتیوانییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی له سوپای سووریای دیموکرات و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ئێستا بنکه‌یێکی سه‌ربازی له باکووری ڕه‌قه داده‌مه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو کراونه‌ته‌وه، سوپای فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ی 17ی ڕه‌قه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "البنات" تاکوو کارگه‌ی شه‌کره له باکووری ڕه‌قه دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی سه‌ربازی ده‌ست پێکردوووه که ئه‌و بنکه سه‌ربازییه له ناوچه‌یێک داده‌مه‌زرێت که ژماره‌یێکی زۆر بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکاش له‌و ناوچه‌یه دروست کراوه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریا تاکوو ئێستا فه‌ڕه‌نسا پشتیوانییێکی زۆری له کوردی سووریا کردوووه. پشتیوانییێک که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئه‌مدواییه‌دا بۆته پرسێکی جێگه‌ی مشت‌ومڕ له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیاش.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment